پتر له 40 نانه‌واخانه که له لایه‌ن شوورای ئاردونانی فه‌رمانداری
یه‌وه وه‌ک ئه‌و دووکانانه ناوزه‌د کراون که که‌یفیه‌تی نان و
کارکردنیان باش نیه بڕیاره به مه‌به‌ست کونتڕۆل کردنی کارکردن
وباشترکردنی نانه‌کانیان له داهاتوویه‌کی نزیکدا له باتی بازره‌سی
شوورای ئاردونان ( ئه‌ندامانی به‌سیجی چالاک) ببنه بازره‌سیان و
چاوه‌دێریان بکه‌ن .

پتر له شه‌ش هه‌زار سنووقی خێر‌و سه‌وده‌قه له نێو شاری سه‌قز دا له
دووکان وشوێنه گشتیه‌کاندایه که هه‌ر ئه‌و سندووقه بچووکانه هه‌ر
مانگێک شه‌ش ملوێن وپانسه‌دهه‌زار تمه‌ن بۆ کومیته‌ی ئیمدا له شاری
سه‌قز کۆ ده‌که‌نه‌وه.

رێکه‌وتی 5 ی رێبه‌ندانی 87
هه‌تاوی که‌سێک به ناوی (سه‌یدعوسمان
فه‌رامه‌رزی) ته‌مه‌ن 53 ساڵه خه‌ڵکی گوندی "قوزڵوو" له ناوچه‌ی
تیله‌کۆی سه‌قز له‌کاتێکدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆش بوونه‌که‌ی ده‌چێته
ده‌رمانگای گوندی سونته له هه‌مان ناوچه‌دا له کاتی کوتانی ده‌رزی له
لایه‌ن بێهوه‌رزی ئه‌و ده‌رمانگاوه به داخه‌وه گیانی له ده‌ست ئه‌دا.
رۆژی 28 به‌فرانباری 87
ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش که‌سێک به ناوی (حاجی عه‌بدوڵڵا موحته‌ری) ته‌مه‌ن
62 ساڵه خه‌ڵکی گوندی (قاره‌وای سڵێمان) له ناوچه‌ی خوڕخوڕه‌ی سه‌قز
له کاتی دروست کردنی خانووبه‌ره‌دا ده‌که‌وێته به‌ر ته‌وژمی کاره‌با
که رۆژی 28 به‌فرانباری 87 له نه‌خۆشخانه پزشکه‌کان ده‌ستی راستیان
له شانیه‌وه به ته‌واوی بڕیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشینی
کوشه‌نده نه‌بێت.
ئێواره‌ی رۆژی 30 به‌فرانباری 87
هێزی ئینتزامی شاری سه‌قز له پومپی
بێنزینی (مامه‌شا) سه‌ر رێگای سه‌قز - بانه له کاتێکدا که داوایان
له شۆفیری ماشێنێکی 3ئیف کرد کارتی پێناسه‌یان پێبداو له گه‌ڵیان وه‌رێ
که‌وێ (به‌بێ ئه‌وه‌ی باری پێ ببێت) له نێوان شۆفیره‌کانی ئه‌و شوێنه‌و
هێزی ئینتزامی شه‌ڕهاته ئاراوه که دوای ته‌قه‌کردنێکی زۆر که‌سێکی
شوفیر به ناوی محه‌ممه‌د فه‌تاحی 49 ساڵه خه‌ڵکی سه‌قز به‌توندی
برینداربوو و شوفیڕی 3 چه‌رخه‌ێه‌کیش بریندار‌و که‌سێکی دیکه هه‌رشوفیر
گوله وه‌به‌ر باڵی که‌وت و که‌سێکی نزامیش به ناوی محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر
ئه‌حمه‌دی 29 ساڵه بریندار بوو که هه‌ر ئێسته که‌سی نزامی و شۆفیڕ
محه‌ممه‌دفه‌تاحی له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌رقز له ژێر چاوه‌دێری پزشکی
دان.
رێکه‌وتی 30 به‌فرانباری 87
که‌سێک به ناوی نه‌جمه‌دین سه‌ڵه‌واتی 33
ساڵه خه‌ڵکی گوندی قشڵاق له ناوچه‌ی شاری سنه له رووداوی هاتووچووی
رێگه‌وبان له سه‌رجاده‌ی سه‌قز دیوانده‌ره نزیک شاره‌دێی ئێرانشا
گیانی له ده‌ست دا.
رۆژی 28 به‌فرانباری 87
که‌سێک به ناوی (حامیدفه‌ره‌ج پوور) ته‌مه‌ن 24
ساڵه خه‌ڵکی گوندی (ده‌ره‌زیاره‌تی خواروو) له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز
به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دینامیت به توندی بریندار بوو که هه‌ر ئێسته له
نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز که‌وتوه
شایانی باسه له ناوچه‌کانی سه‌قز بۆ ماسی گرتن زۆرجار له
ته‌قاندنه‌وه‌ی دینامیتی به تایبه‌ت ده‌سکرد که‌ڵک وه‌رده‌گرن که
له‌وانیه ئه‌م رووداوه‌یش هه‌ر له چه‌می سه‌رشیو له‌و شێوه رووداوانه
بووبێت .
رێکه‌وتی 29 ی به‌فرانباری 87
مامه‌وبرزازایه‌ک به ناوه‌کانی (که‌ریم
فه‌ره‌ج پوور) ته‌مه‌ن 51 ساڵه و (ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج پوور) ته‌مه‌ن 27
ساڵه خه‌ڵکی گوندی (ده‌ره‌قووڵه) ی ناوچه‌ی خوڕخوره‌ی سه‌قز له
کاتێکدا به هۆی بێ‌کاری له راده‌به‌ده‌ر له ناوچه‌که‌دا رۆژانه
چه‌ند کارتۆن سیغاریان به‌ره‌و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران راده‌گوێست له
جاده‌ی شاری زه‌نجان له رووداوێکی هاتو چۆی رێگاوبان دا گیانیان له
ده‌ست دا.
پێویسته بوترێت "ئه‌نوه‌ر فه‌ره‌ج پوور " ساڵی پار هه‌ر ئه‌و ده‌مانه
له گونده‌که‌ی خۆیان خوشکێکی خۆی به ناوی (شنۆ فه‌ره‌ج پوور) به
رووسه‌ریه‌که‌ی خۆی خنکاند و گیانی لێستاند که ناره‌زایه‌تی زۆری له
ناوچه‌که‌دا لێکه‌وته‌وه.
رێکه‌وتی 29 ی به‌فرانبار 87
که‌سێک به ناوی (عه‌لی که‌ریمی) 22 ساڵه
خه‌ڵکی گوندی مه‌ڕان له ناوچه‌ی هه‌وه‌توو ی دیوانده‌ره و دانیشتووی
سه‌قز له سه‌رجاده‌ی ئابیه‌ک تاران له رووداوی هاتووچۆدا گیانی له
ده‌ست دا.

گه‌نجێکی سه‌قزی به ناوی (ئه حمه‌د سه‌فه‌ری ) ریکۆردێکی تازه‌ی له
مه‌له‌وانی تۆمارکرد
ناسری ئه‌مینی سه‌رپه‌ره‌ستی ته‌ربیه‌ت به‌ده‌نی شاری سه‌قز به
هه‌واڵنێریه‌کانی راگه‌یاند : که رێکه‌وتی 7 ی به‌فرانباری 87 بۆ
یه‌که‌مجار له مه‌له‌وانگه‌دا و له رێکوردگیرییه‌کدا ئه‌حمه‌د
سه‌فه‌ری له ماوه‌ی حه‌وت کاتژمێڕوبیست وپێنج خوله‌کدا به‌رده‌وام بیست
کیلۆمتر له مه‌له‌وانگه(ئیسته‌خر) ی ساڵۆنی کاوه مه‌له‌ی کرد
که ئه‌مه له وه‌رزشی مه‌له‌وانی دا یه‌که‌مجاره له سه‌قز
وده‌وروبه‌ر رووده‌داو مه‌له‌وانێکی سه‌قزی به ناوی ئه‌حمه‌دسه‌فه‌ری
به‌ناوی خۆیه‌وه له سه‌قز تۆماری کرد
فه‌ره‌یدوون خاده‌م مامۆستا‌و راهێنه‌ری ئه‌حمه‌دسه‌فه‌ری و هه‌روه‌ها
مه‌له‌وانی فریاکه‌وتنی ئه‌و مه‌له‌وانگه له لێدوانێکدا وتی : له شاری
سه‌قزی ئێمه زۆر گه‌نج ولاوی به‌توانا هه‌ن که ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت و
ده‌ره‌تانیان بۆ بره‌خسێ ئه‌توانن له ئاسمانی وه‌رزشی مه‌له‌وانیدا به
جوانی بدره‌وشێنه‌وه که ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌ی شاری
سه‌قزه .
رێکه‌وتی 26 ی به‌فرانباری 87
که‌سێک به ناوی "به‌همه‌ن گوده‌رزی"
ته‌مه‌ن 48 ساڵه له رووداوی هاتوچۆی جاده‌یدا له نێوان جاده‌ی سه‌قز –
سنه گیانی له ده‌ست دا.
کۆڕه‌شێعرێک له ده‌وری قورسی زستان
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 26 ی به‌فرانباری 87 ئێواره کۆڕێک له
لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی کورد‌و ئه‌نجومه‌نی
هه‌میارانی سڵامه‌ت ، ره‌وان ، له هۆڵی گشتی ئیداره‌ی ئیرشادی شاری
سه‌قز به‌ڕێوه چوو
رێ و ره‌سمه‌که کاتژمێر 3 و نیو به خوێندنه‌وه‌ی شێعر‌و وتاری پێشه‌کی
له لایه‌ن پێش که‌ش کاری کۆڕه‌که شاعیر "حه‌سه‌ن ئه‌مینی " ده‌ستی پێ
کرد . پاشان به‌و شێوه‌ی خواره‌وه شاعیران به‌رهه‌مه‌کانیان خوێنده‌وه
که بریتی بوون له :
غه‌ریبه عه‌دنانی .... وه‌ک به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی (هه‌میارانی سڵامه‌ت
، ره‌وان ) وتاری به‌خێرهاتن و سپاس وپێ زانینی پێش که‌ش ئاماده‌بوان
کرد.
دواتر ئه‌م شاعیرانه‌یش شێعریان پێش که‌ش کرد:
سیمین چایچی له شاری سنه
حه‌بیب عه‌نبه‌ریان له شاری که‌نگاوه‌ر
شوعله به‌یگزاده له شاری سه‌قز
ئیسماعیل عه‌زه‌می له شاری دیوانده‌ره
شلێر ره‌شیدی له شاری سه‌قز
سۆران حسه‌ینی له شاری بانه
ئیبراهیم ئیسماعیل پوور له شاری سه‌قز
ئه‌مین گه‌ردیگلانی له شاری بۆکان
ناسر یه‌زدانی له شاری دیوانده‌ره
عیماد که‌ریمیان له شاری سنه
سه‌باح هه‌ورامی له هه‌ورامان
یه‌حیا سه‌مه‌دی له شاری سنه
فه‌رزاد خالیدیان له شاری سنه
ره‌سووڵ چووپانی (شوانه) له شاری بۆکان
ئه‌فشین محه‌ممه‌دی له شاری سنه
که‌ماڵ تاهیرنژاد له شاری سنه
ژاڵه سه‌فی یاری له شاری سه‌قز
سروه له‌حمی له شاری سه‌قز
که‌ریم حیکمه‌تی له شاری بۆکان
ئه‌میر ئه‌مانیان له شاری سه‌قز
هه‌ژان بابمیری له شاری سه‌قز
سدیق که‌ریم پوور له شاری بانه
فوئاد جه‌هانی له شاری بانه
قاسم تاباک له شاری مه‌هاباد
پێویسته بوترێت ئه‌م ئێواره کۆڕه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌میارانی
سڵامه‌ت ، ره‌وان و هاوکاری ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی
کورد‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵ و هیممه‌تی شوورای شاری سه‌قز هاته پێش که‌ش کردن.

رێکه‌وتی 25 به‌فرانباری 87
دیسان خنکانی 2 سه‌قزی دیکه به هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی گاز
رێکه‌وتی 25 به‌فرانباری 87 ته‌رمی بێ گیانی دوو که‌س له ماڵێکدا له
گه‌ره‌کی که‌ریم ئاوای شاری سه‌قز له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه گوێزرایه‌وه
نه‌خۆشخانه که به داخه‌وه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز له
ژووره‌که‌یان دا گیانیان له ده‌ست دابوو ئه‌و دوو که‌سه بریتی بوون له
(ره‌حمان ره‌حمانی ته‌مه‌ن 43 ساڵه ) و (ئامینه مه‌حموودی)31) ساڵه
که هه‌تا گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا ته‌رمه‌که‌یان له ساردخانه‌ی
نه‌خۆشخانه‌ی سه‌قز دایه‌و زانیاری زیاتر له به‌رده‌ست دا نیه .
كۆڕی شێعر له سه‌قز
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز:
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری سه‌قز
گه‌یشتوون، بڕیار وایه ڕۆژی پێنج شه‌ممه كۆڕێكی ئه‌ده‌بی و شاعێرانه به
به‌شداری شاعێرانی به نێوبانگی ٣ پارێزگای كرماشان، كوردستان و
ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، له هۆڵی شانۆی دایره‌ی ئیرشادی سه‌قز
به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌م كۆڕه‌دا ٢٥ شاعێری كورد به‌شدار ده‌بن كه ناسراوترین شاعێرانی
به‌شدار له‌م كۆڕه‌دا بریتین له: سیمین چایچی له سنه، ئیسماعیل
ئه‌عزه‌می له دیوانده‌ره، سۆران حسه‌ینی له بانه، هه‌ژان بابامیری له
سه‌قز، گوڵاڵه دروودی له سنه، حه‌بیب عه‌نبه‌ری له كه‌نگاوه‌ر، ئه‌مین
گه‌ردیگلانی له بۆكان، خالید ئه‌مانی له سنه، قاسم تابناك له مهاباد و
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن ئه‌مینی شاعێری به توانای سه‌قزیش ئه‌ركی
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕه‌كه‌ی له ئه‌ستۆیه.
به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆڕه له لایه‌ن به‌شی ئه‌ده‌بی ئه‌نجومه‌نی هاوكاری
سڵامه‌ته‌وه پێشنیار كرا بوو كه به هۆی نه‌دانی ئیزن له لایه‌ن
ئێرشاده‌وه، كۆڕی ئه‌ده‌بی مه‌وله‌وی كورد وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ر دیاری
كرا.
شایانی باسه كه بودجه‌ی ئابووری ئه‌م كۆڕه، له لایه‌ن كومیسیۆنی كولتووری
ئه‌نجومه‌نی شاری سه‌قزه‌وه دابین كراووه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م كۆڕه له نامه‌ێكدا كه ئاراسته‌ی ناوه‌ندی
هه‌واڵنێری سه‌قزیان كردوه، داوایان له هه‌موو دانیشتوانی سه‌قز و
شاره‌كانی ده‌وروبه‌ر به گشتی و ڕووناكبیران به تایبه‌تی، كردوه كه ڕۆژی
پێنج شه‌ممه له‌م كۆڕه‌دا و له هۆڵی شانۆی دایره‌ی ئیرشادی سه‌قز
به‌شداری بكه‌ن.
رۆژی هه‌ینی 20 به‌فرانباری 87
حه‌مایه‌تی جه‌ماعه‌تی(ده‌عوه‌ت وئیسڵاح) ی ئێران شاخه‌ی - سه‌قز له
خه‌ڵکی غه‌ززه
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 20 به‌فرانباری 87 جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت
ولئیسڵاحی ئێران شاخه‌ی - سه‌قز له شێوه‌گه‌لی وه‌ک sms دۆستان
ولایه‌نگرانی خۆی ئاگه‌دارکرده‌وه که وا رێ وره‌سمێک له مزگه‌وتی حاجی
سه‌فه‌ری سه‌قز له لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه دوای نوێژی عه‌سر به‌ڕێوه
ده‌چێت که دوای نوێژی جه‌ماعه‌تی عه‌سر ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی
ئایینی شار‌و کۆمه‌ڵێک گه‌نج له‌و مزگه‌وته کۆبوونه‌وه‌و دوای خوێندنی
چه‌ند ئایه‌ت له قورئانی پیرۆز مامۆستا مه‌لا ئه‌بووبه‌کر پێش نوێژی
مزگه‌وتی ناوبراو به شێعره‌وه ده‌ستی به رێ و ره‌سمه‌که کرد دواتر
مه‌لا (ره‌سوول ئه‌بولموءمنی)باسێکی له سه‌ر چۆنیه‌تی دروست بوونی
ئیسرائیل به تێروته‌سه‌لی کرد...هه‌ر وه‌ها مه‌لا محه‌ممه‌د فه‌لسه‌فی
قسه‌وباسێکی له سه‌ر خه‌ڵکی فلستین دامه‌زراند ... کاک حامید شیرزاد
شێعرێکی له‌و بابه‌ته‌وه خوێنده‌وه.
له به‌شێکی دیکه له رێ وره‌سمه‌که نوێژی مردوو یان خوێند به تایبه‌ت
بۆ کوژراوانی مناڵی ئه‌م دوایانه‌ی غه‌ززه و سنووقێکیشیان بۆ یارمه‌تی
کردنی ماڵی یان هه‌ر چه‌شنێکی دیکه دا نابوو که ره‌قه‌مێکی به‌رچاو
یارمه‌تیان کۆکرده‌وه . رێ وره‌سمه‌که له که‌ش 2وهه‌واێکی ئایینی دا
کۆتایی پێ هات.
دیسان دزی ورا‌و رووت
شه‌وی 20 له سه‌ر 21 ی به‌فرانباری 87
دووکانێکی برنج ورۆن فرۆشی
هه‌ڵکه‌وتوو له سه‌ر سه‌ره‌تای شه‌قامی سه‌عدی له نێو شاری سه‌قز
تاڵان کرد
خاوه‌نی ئه‌و دووکانه که‌سێکه به ناوی (ئیسماعیل ر) به پولیسی
راگه‌یاند : ماڵه‌که‌م به‌رانبه‌ر دووکانه‌که‌مه‌و هه‌تا کاتژمێر 2 و
نیوی شه‌و هه‌ر ئاگه‌داربووم به‌ڵام له به‌ره‌به‌یان دا پولیس ئاگه‌داری
کردمه‌وه که‌وا بڕی یه‌ک تۆن ونیو برنجیان له دووکانه‌که‌م بردوه .
رێکه‌وتی 23 ی به‌فرانباری 87
دوو که‌س به ناوه‌کانی (ساڵح خدری 28
ساڵه و سویبه حه‌سه‌ن نژاد 23 ساڵه) له سه‌ر جاده‌ی سه‌قز – بانه
له رووداوی هات و چۆی ماشین دا گیانیان له ده‌ست دا پێویسته بوترێت
سویبه که دووگیان بوو له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سه‌قز پزشکه‌کان
زۆرهه‌وڵیان دا که گیانی ساوا که‌ی که پێ ومانگی خۆی بوو پێش له
دایک بوون رزگارکه‌ن به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بێ سوودمایه‌وه‌و ئه‌ویش گیانی
له ده‌ست دا.