ماسته‌رنامه‌یه‌ك له سه‌ر نووسراوی ئاوده‌ستخانه‌كان

PNA
كچه قوتابییه‌كی
ئه‌ڵمانیایی بابه‌تێكی سه‌یری بۆ ماسته‌ر نامه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردووه و بڕیاریداوه
توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بدات.
رۆژنامه‌ی (بیڵد)ی ئه‌ڵمانیایی بڵاویكردۆته‌وه، (كاترین فیشه‌ر)ی 31 ساڵ قوتابی ماسته‌ر له زانكۆی (بۆن)ی ئه‌ڵمانیا، بڕیاریداوه له نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌یدا توێژینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نیشانه و نوسراوانه ئه‌نجام بدات، كه له‌سه‌ر ده‌رگا و دیواری W.C زانكۆ و شوێنه گشتیه‌كان دا نووسراون.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: زۆربه‌ی قوتابیانی زانكۆكان حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیان به نووسین له‌سه‌ر ده‌رگا و دیواری ئاوده‌ستخانه ده‌رده‌بڕن، بۆ نموونه، له‌سه‌ر ده‌رگای W.Cی زانكۆیه‌ك قوتابیه‌ك نوسیویه‌تی: "به دوای هاوڕێیه‌كدا ده‌گه‌ڕێم، به‌راستی كوڕانی به‌شی ئینگلیزی سه‌رنج راكێشن".
له‌باره‌ی كاری ماسته‌رنامه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه، كاترین وتویه‌تی: ئه‌م نوسراوانه پێویستیان به توێژینه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌ندێك له نوسراوه‌كان به مه‌به‌ستی خۆشه‌ویستی و هه‌ندێك بۆ دژایه‌تی ده‌نوسرێن.
ئه‌وه‌شی وتووه: من له رووی سیسته‌م و كاریگه‌رییه‌كانی زمانه‌وانی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌م.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئاماژه‌یداوه، دوای ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی كاترین له نێو زانكۆ ئاشكرابووه، له‌سه‌ر ده‌رگای یه‌كێك له W.C زانكۆكه قوتابییه‌ك نوسیویه‌تی: " منیش ئاره‌زوو ده‌كه‌م، له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌تی كاترین نامه‌ی ماسته‌ره‌كه‌م بنووسم".