|
ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌من کامل سیدی مقدم
تامی ده‌چێ واتا که دهیجووی به‌زار خۆشه له رێی دیده‌وه بتکێته خوار بۆ وته و سۆزی ده‌روون چاوه‌رێم به‌سته‌ڵه‌که گیانه هه‌رێمی وتار مه‌حه‌مه‌د نوری
یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی له جیهان ، رۆژهه‌ڵاتی ناوینه و جێگای سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌ی ئایین و مه‌زهه‌ب ، که‌له‌پور ،به‌رگ ،زه‌مان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌کانی جۆراوجۆر بووه . کوردیش یه‌ک له نه‌ته‌وه‌کانی نیشته‌جێی له‌مێژینه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه و له‌م رووه‌وه خاوه‌نی که‌له‌پور ، ئه‌ده‌ب ، زه‌مانی و به‌رگی تایبه‌تی خۆی به ئه‌ژمار دێت . له نێوان هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌دا گه‌لانی نیشته‌جێ بۆ داسه‌پانی خۆیان زۆر جار له گه‌ڵ یه‌کتر به‌شه‌ر هاتوون و زۆر جاریش له رێگای فه‌رت و فێڵ هه‌نگاویان ناوه. کورد به گوێره‌ی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م گرینگییه هه‌وڵی زۆری بۆ په‌ره‌ی خۆی داوه و زۆر جاریش له ئاست داگیرکه‌ران بهرهنگاربۆتهوه و هه‌وڵی له سه‌ر له‌ناونه‌چوونی ره‌سه‌نایه‌تی خۆی داوه. ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه به‌هۆی جۆراوجۆر نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێی زه‌ختی زۆریان بۆ هێناوه و چه‌واشه‌کاری ته‌نانت زه‌مان و به‌رگ و شوێنی نیشته‌جێی کراوه. جاری وابووه به ناچاری مه‌ل که‌چی ویستی ئه‌وان بووه به‌ڵام ئه‌توانیین به‌ڵێین قه‌ت له‌ناو نه‌چووه و پاشانیش به‌رهه‌ڵستکار ماوه‌ته‌وه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌کانی ده‌راوسێی که له پاش کورد نیشته‌جێی رۆژهه‌ڵات بوونه ئێستا ده‌سه‌ڵاتداری وه‌ڵات و خاکی خۆیان هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که کورد له‌وه پێش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانی هه‌بووه به‌ڵام به هۆی فێڵ و ته‌ڵه‌که ده‌سه‌ڵاتیان له بن ده‌ست ده‌رهێناوه و ئێستا ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتیشیان به سه‌ر کوردا هه‌یه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌من ئه‌مه‌وێ باسی لێ به‌که‌م شرۆڤه‌ی ئه‌م هۆکارانه و پاشان دانانی به‌ردی بهناغهیهک بۆ ده‌ربازبوون له‌م کارساتانهیه. نه‌یارانی کورد زۆر جار له هۆکاره ناوخۆیه‌کانی کورد به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه و ته‌نانه‌ت له رێی که‌سانی هه‌لپه‌رست به قازانجی خۆیان له ناو ماڵی کورد و له دژی کورد هه‌ستاون .جاری واش کورد له تواناکانی خۆی له کاتی خۆیدا که‌ڵکی وه‌ر نه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت تواناکانی له کاتێک پێویست نه‌بوه به فیرۆ داوه . دیاره هۆکاری ده‌ره‌کی له سه‌ر داگیرکاری هه‌بوه به‌ڵام هۆکاری ناوخۆیش توانیویه‌تی کاریگه‌ری زۆرتر له سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه دابنێت . پاشان لاوازی له به‌رێوه‌بردنی گه‌مه‌ی سیاسی، ئیستراتیژی درێژخایه‌ن، ئایدۆلۆژی ناوخۆیی له ئاست متمانه نه‌بوون به خۆ له به‌رامبه‌ر به نه‌یاران (اعتماد به نفس) و ... توانیوه‌تی کاریگه‌ری زۆر له کۆمه‌ڵگا دابنێت. ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه هێزی تواناکان ئه‌توانێت به شێوازی جۆراوجۆر به‌رز ببێته‌وه که له‌وانه ئه‌توانین له به‌زاڤی خوێندکاران،به‌زاڤی ژه‌نان، به‌زاڤی رۆشنبیری،به‌زاڤی مامۆستایان ،به‌زاڤی لاوان ،مافی منداڵان له ژێڕ كاریگه‌ری چه‌مکی مافی مرۆڤ ، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،دێموکراسی ،ژینگه ،ئابووری ، تندروستی ،زانست و تکنولۆژی که‌ڵک وه‌ربگیردرێت. به کورد گوتنی " هه‌موو هێلکه‌کان هیچ کات له زهمبیلێکدا داننێین". ورووژانی ئه‌م ژانانه ئه‌توانێت له پێکانی ئامانجه‌کان بۆ کۆمه‌ڵگا که‌ڵکی لێ وه‌ر بگێرێت بۆ نمونه ئه‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر له چوار سه‌د ساڵی رابردوودا ،حکومه‌تی سه‌فه‌ویه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی تورکه‌کان سونه بووه به‌ڵام به به حوکمی حکومه‌ت مه‌زهه‌بیان بۆ شێعه گۆری و ئه‌مه به هه‌ڵکه‌وت نه‌بووه و له سه‌ر بیری تیژ و لێکدانه‌وه‌ی دوارۆژ بووه . پاشانیش به فرت و فێڵ به‌شێکی گه‌رینگ له خاکی وه‌ڵاتی کوردستان له ئێرانیان دابراند و ئه‌وه وه‌بیر دێنمه‌وه که کورد له ئێران تووشی قه‌یرانی که‌مینه‌ی سه‌رژمێری و لاوازی و په‌رش و بڵاوی و پاشانیش تووشی دابران له ده‌سه‌ڵات هات و به‌م ئاڵووگۆره و به‌رێوه‌چوونی ئه‌م ئاڵترناتیڤه، تورک توانی سه‌ره‌رای زۆر خاڵی جیاوازی تر به‌ڵام له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شی مه‌زهه‌بی به یه‌ک له به‌رێوه‌به‌رانی حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له گۆره‌پانی ئێران له چوار سه‌د ساڵی رابردوودا بگۆردرێت و پێشکه‌وتوویی بۆ کۆمه‌ڵگای خۆهی مسۆگه‌ر بکات.
دیاره پێکهێنانی معادلاتی گونجاو کاری زۆری پێویسته و دانانی خشته‌ی تایبه‌تی ده‌وێت و ئه‌توانم بڵێم زۆر جار دانانی معادله له رێی تێنه‌گه‌شتنه‌وه به معادلهی کوێر ده‌گۆردرێت و ئه‌م گۆرانه بێ‌شک به قازانج ته‌واو نابێت و بێ ئاکام ئه‌مێنێت.
له کۆتاییدا هیوادارم خوێنه‌ری به‌ریز به هه‌ڵه له‌م ورووژانه تێ نه‌گا و به‌ریوه‌چوونی ئاڵترناتیڤ له کاتێکدا به دانانی ئیستراتیژی گونجاو له گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رجی رۆژگار که هه‌رگیز یه‌ک جۆر نیه له ئاست به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌لگا لێکبداته‌وه . به سه‌پاس
|