چیرۆک

 

بیست و هه شت

مامۆستای بیر كاری ۆانه كانی دووپات ده كرده وه :

_ ده زیاده ی ده ده بێت به ...بیست زیاده ی هه شت ده بێت به ...

بیست وهه شت شته یه كی هێنایه وه بیری...

سه ری له سه رمێزه كه ی هه لگرت وچا وێكی خشانده پێلاوه كانیا:

_ چۆن باران ته ری كردووه !

چاوه كانی وه ك چاو هه لۆ تیژبوو.ده سمالێكی له گــــیرفان

 ده ر هێناوسه یرێكی براده ره كانی كردو خێرا ساویه پێلاوه كانیا.

چاوه رێی ده كرد دوایین زه نگ لێ بدرێت وبێته ده رێ.

به فر به ده ست بارانه وه خاوه وببوو ،ته نیا باریكایی یه كی رێگه ی حهوشه ی قوتا بخانه قورو شلپاو نه بوو ،هه رچه ن به په له بوو به لام له سه رخۆ رێگه ی بری وهاته ده رێ...

مناله كان به ریز له دووكانه كه ی به ر قوتابخانه وهستا بوون .دله كوتێی بوو،چاوی له خاوه ن دووكانه كه وه بووده یگووت:به ســـــه ره بوه ستن شۆرمه زه زۆره به ش هه مووتان ده كات...

تامی سۆلی!... ئه ویش سۆلی شۆرمه زه ...چه ن خۆشه!...

_وه ره تۆحه زت له شۆرمه زه نیه...وه ره سه ره بوه سته .

_نا ،نا.من ...نابێ سۆلی بخۆم ،دوكتۆر لێی قه ده غه كردووم .

هه نگاوه كان هاۆاری كاكی دووكـــانداری كه مره نگ ده كرده وه ... به سه ره بوه ستن ...وه رن بۆ...

قژی بۆنی ئاره قه ی گرتبوو نمه ی بارانیش بۆنێكی تری لێ پژاندبوو...ئازاری ده دا.

هه نگاوه كان هه لیان كرتبوو...ده ستی چه پی كتێبه كانی هه لگووشی بوو به سنگیه وه ده ستی راستیشی ئاۆاره ی له شی ببوو،بێ ۆیستی خۆی جارێ قژه كه ی كۆده كرده وه وجارێ سه ری ده خوران وجاری پانتۆله كه ی كۆده كرده وه...

خێرایی رێگابرین وئالۆزی خه یالاتی گری له جه سته ی به ردابوو

 

ئه‌یوب سه‌عاده‌تی

 

 

.